حزبوڵای عێراق رەخنە و هێرشەکانی بۆ سەر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستپێکردەوە و هەڕەشهی ئەوەشی کرد کە بڕیاری راگرتنی هێرشەکانی سەر باڵیۆزخانە و تیمی دیپلۆماسی وڵاتان هەڵدەوەشێنێتەوە.
بەگوێرەی میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە بەرپرسانی ئاسایشی گرووپی حزبوڵای عێراق رایگەیاندووە: بەهۆی هەنگاوەکانی حکومەتی عێراق و مستەفا کازمییەوە بڕیاری راگرتنی هێرشەکانی سەر باڵیۆزخانە و تیمی دیپلۆماسی وڵاتان هەڵدەوەشێنێتەوە.
ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هیچ کەسێک جگە لە دەوڵەت مافی بڕیاردان لەجەنگ و ئاشتی نییه.
راشیگەیاند: دەرئەنجامی لێژنەی لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییە ئەمنییەکان سەردەکێشێت بۆ کاری پرۆفێشناڵی لە دامەزراوە سەربازییەکاندا.
لەو بارەیەوە نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: کازمی سەرپەرشتی یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەکەی کردووە بۆ لێکۆڵینەوەی پێشێلکارییە ئەمنییەکان، ئەوەش گرووپە میلیشیاکانی توڕە کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.