Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 22:03

کارۆخ خۆشناو: ئه‌مه‌ریکا وا به‌ ئاسانی عێراق جێناهێڵێت

كارۆخ خۆشناو : ئه‌مه‌ریكا وا ئاسان نیه‌ عێراق جێبهێلێت
کوردستان TV
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی  رۆژەڤـی کـوردسـتان  له‌سه‌ر پرسی عێراق لەنێوان ململانێی ئه‌مه‌ریكا و ئێران،  کارۆخ خۆشناو ـ سەرۆکی ئینستیتیوتی توێژینەوەی ئەمریکی-کوردی رایگه‌یاند

ئه‌مه‌ریكا وا ئاسان نییه‌ عێراق جێبهێلێت به‌وه‌ی عێراق پێگه‌یه‌كی گرنگه‌ بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌مه‌ریكا قوربانیه‌كی زۆری داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی عێراق خاوه‌ن سه‌روه‌ری و وڵاتێكی دیموكراتی بێت ، به‌ڵام ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانانه‌ی پێشووتر هه‌موویان سه‌ر به‌ هه‌ژموونی ئێران بوون، به‌ڵام مسته‌فا كازمی تا راده‌یه‌ك هاوكاره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران له‌ عێراق كه‌م بكاته‌وه‌ .

به‌ڵام تا ئێستا مسته‌فا كازمی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ له‌ رێكخستنی چه‌كداره‌ شیعیه‌كان چونكه‌ رۆژانه‌ ئه‌و گروپانه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا

ئه‌ركی مسته‌فا كازمی قورسه‌ به‌وه‌ی ناتوانێ به‌ هێز كێشه‌ی میلیشیاكان یه‌كلایی بكاته‌وه‌ .

هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زۆر گرنگه‌ به‌وه‌ی چه‌قی بڕیاردان و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ جیهان ، پرسی گرنگ هه‌ن له‌ جیهان پێویستی به‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ ، بۆیه‌ چاوێكی زۆر له‌ سه‌ر ئه‌و هه‌لبژاردنه‌ هه‌یه‌ .

كه‌متر له ‌25%ی هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا گرنگی به‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ن ، به‌ڵكو پرسی ئابووری وڵاته‌كه‌یان لا گرنگه‌ .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.