Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 22:20

ره‌مه‌زان نه‌سره‌دین: پێویسته‌ ئه‌مه‌ریکا عێراق بخاته‌ سه‌ر ڕێره‌وێکی ده‌ستووری و یاسایی

کوردستان TV
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی رۆژەڤـی کـوردسـتان  له‌سه‌ر پرسی عێراق لەنێوان ململانێی  ئه‌مه‌ریكاو ئێران،  رەمەزان نەسرەدین ـ سەرۆکی ئەکادیمیای دھۆک بۆ پرسە سیاسیەکان رایگه‌یاند: له‌ ساڵی 2003 تا ئێستا كیشه‌كان به‌ هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه‌ چ له‌ رووی سیاسی و چ له‌ رووی ئه‌منی و ئیداری و ئابووری ، ئه‌مه‌ریكا پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی عێراق سه‌قامگیر بێت، هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ ژێر ستراتیژیه‌تێكی یه‌كگرتوو كۆبكاته‌وه‌.

ئه‌مه‌ریكا پێویسته‌ عێراق بخاته‌ سه‌ر ڕێره‌وێكی ده‌ستووری و یاسایی ، تا هه‌ژموونی ئێران و هه‌ژموونی میلیشیا چه‌كداره‌ شیعیه‌كان له‌ عێراق بنبڕ بكات .

وتیشی پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر نه‌توانێت ئه‌و كێشانه‌ی عێراق چاره‌سه‌ر بكات ئه‌وا دووچاری شه‌رمه‌زاری ده‌بێته‌وه‌ .

كازمی پێویسته‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق له‌ چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ، پێویستی به‌ پشتیوانی سوننه‌ و كورد و وڵاتانی كه‌نداو هه‌یه‌ ، له‌و قۆناغه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان رۆڵی ده‌بێت له‌ نزیككردنه‌وه‌ی كازمی له‌ گه‌ڵ كورد ، هه‌روه‌ها سوننه‌كان رێكبخه‌نه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی عێراق ، كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌بێت ئه‌گه‌ر رووبدات چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی قوڵكردنه‌وه‌ی كیشه‌كان له‌ عێراق . چونكه‌ ده‌بینین ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی هه‌یه‌ بۆ سه‌ر عێراق له‌ لایه‌ن ئێران و توركیاوه‌ .

ئه‌مه‌ریكا بۆته‌ قوربانی هه‌ڵویسته‌كانی پێشووی له‌ عێراق ، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا پێداچوونه‌وه‌یه‌ك له‌ هه‌ڵوێستی سیاسی خۆی بكاته‌وه‌ له‌ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌ گه‌ڵ عێراق و ئێران له‌ لایه‌كی دیكه

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.