بەمنزیكانە سەرۆكوەزیرانی میسر، سەردانی بەغدا دەكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆده‌بێته‌وه، جه‌خت له پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی وەزیری دەرەوەی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فوئاد حسێن، سەردانی میسری كرد و لەگەڵ عەبدلفەتاح سیسی سەرۆكی میسر و سامح شوكری وەزیری دەرەوە كۆبوه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و عەبدلفەتاح سیسی سەرۆكی میسر یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان ئیمزاكرا.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسر دا، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لە سەردانەكەدا كۆمەڵێك بابەتی جیاواز و لابردنی بەربەستەكانمان تاوتوێكراوه.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگه‌یاند: كۆتایی ئەم مانگە، سەرۆكوەزیرانی میسر سەردانی عێراق دەكات.
فوئاد حسێن گوتیشی:هەڕەشەكانی ناوچەكەیان تاووتوێكردووە و تێگەیشتنی هاوبەش لە نێوان بەغدا و قاهیرە هەیە.
لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا سامح شوكری، وەزیری دەرەوەی میسر رایگه‌یاند سبەی سێشەممە كۆبوونەوەی عێراق-میسر-ئوردن لە قاهیرە به‌رێوه‌ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.