وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڕیارێكی لەبەرژەوەندی قوتابیان دەركرد و بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندنی 45٪ بۆ قوتابیانی پارالێڵ و ئێواران.
بەپێى راگەیەنراوێکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێم، لەمیانى کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەتەکەدا بڕیاردراوە کرێى خوێندنى پارالێل و ئێواران بۆ سەرجەم قۆناغەکانى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان و خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لەماوەى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە ڕێژەى (45%) کەمبکاتەوە.
بەپێى راگەیەنراوەکە، بریاردراوە لیژنەیەکیش بۆگفتوگۆکردن لەگەڵ زانکۆ تایبەتەکان پێکبهێنرێت، بۆ ئەوەى ئەوانیش هەمان بڕیار بدەن.
ئەوەش هاتو,ە، لە تەوەرى یەکەمى کۆب,ونەوەکەدا سەبارەت بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندنى پارالێل و ئێواران لە زانکۆ حکومییەکان، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: ئامانجى وەزارەتەکەمان لە کەمکردنەوەى کرێى خوێندنى پارالێل و ئێواران لەبەر چاوگرتنى بارى دارایى هاووڵاتیانى کوردستان و ڕەخساندنى هەلى زیاترى خوێندن و پەرەپێدانى تواناکانى گەنجانی هەرێمەکەمانە، لەهەمان کاتدا ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر دەبێت لە پاراستنی سەرمایەی نیشتیمانی و بەکارهێنانی لە گەشەپێدانی زانکۆکان و کەرتی گشتی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.