Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 22:24

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا چه‌ند پرسێکی گرنگ تاووتوێ ده‌کات

کوردستان TV
100%

 لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستی له‌په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌بدولسه‌لام دۆله‌مه‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی  لێژنه‌كه‌ به‌رێوه‌چوو 

 

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌له‌ ‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراو و یاداشت و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌‌ كرابوون به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رو به‌دواداچوون ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ له‌ به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌باسكردن و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ده‌ستپێكی ساڵی تازه‌ی خوێندن و دواین پێشهاته‌كان و جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌پێویسته‌ له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌ته‌واوی ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكرێت بۆئه‌وه‌ی قوتابیان و مامۆستایان دووربن له‌م په‌تایه‌و پرۆسه‌ی خوێندن به‌باشی به‌ڕێوه‌ بچێت.

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا‌ گفتوگۆكرا له‌سه‌ر كێشه‌ی داننان به‌بڕوانامه‌و گرفتی هه‌بوونی مۆڵه‌تی فه‌رمیی زانكۆی سترانفۆردی ئه‌مریكی و گرفتی قوتابیانی خوێندنی باڵا لەزانکۆی سۆران و ناوونیشان و بڕاوانامەی دەرچووانی کۆلێژی زانستە تەندروستییەکان و وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەییە پیشەییەکان لەزانکۆو پەیمانگه‌کان و کەمکردنەوەی کرێی خوێندن و چەند بابەتێکی تری پەیوەست بەسێکتەری پەروەردەو خوئندنی باڵا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیاردرا چەند لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی پێكبهێندرێت و به‌دواداچوونی زیاتر بۆ ئه‌م پرسانه‌ بكرێت.

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.