مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەردی بناغەی پردی دەربەندی رانیە دادەنێت.
پردی دەربەندی رانیە، پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیجییە لە دەڤەری راپەڕین، بە گوژمەی 10 ملیار و 300 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت.
ئەم پردە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییانی دەڤەری راپەڕین دەکات و لە رووی بازرگانیشەوە یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ جووتیارانی ناوچەکە، بۆ گواستنەوەی بەروبوومەکانیان و گەیاندنی بە بازاڕەکان.
هەر ئەمڕۆ (سێشەممە، 13-10-2020) سەرۆکی حکومەت ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی دیکەش لە سنووری دەڤەری راپەڕین رادەگەیەنێت.
لەو بارەیوە سەرۆکی حکوومەتی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر نووسیی: من، ئێستا لەڕێگەم بۆ رانیە، شوێنی سەرهەڵدانی راپەڕینەکەی 1991، بۆ ئەوەی بەردی بناغەی پردی دەربەندی رانیە دابنێم، کە بە 9 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت. مەبەستمانە یارمەتیی ئیدارەی راپەڕین بدەین بۆ ئەوەی سوود لە توانا ئابوورییەکانی وەربگرێت. بەپەرۆشم بۆ ئەوەی راستەوخۆ گوێیان لێ بگرم و بزانین دەتوانین چی زیاتر بکەین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.