Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 22:07

مسته‌فا کازمی سه‌ردانی بریتانیاو فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا ده‌کات

کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی باڵا له‌ به‌غدای پایته‌خت به‌ عه‌ره‌بی ئه‌لجدید-ی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ به‌ده‌ست هێنانی پاڵپشتی دارایی و سیاسی ،سه‌ردانی بریتانیاو فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا ده‌كات.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌وا بڕیاره‌ سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی له‌ چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوودا ده‌ست پێبكات.

به‌گوێره‌ی لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه‌ كه‌ بۆ عه‌ره‌بی ئه‌لجدید قسه‌ی كردووه‌ ، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ به‌ده‌ست هێنانی پاڵپشتی دارایی و ته‌ندروستی و مه‌ترسییه‌كانی داعش و كۆمه‌ڵێك گیروگرفتی دیكه‌یه‌ كه‌ رووبه‌رووی عێراق بۆته‌وه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ عامر فایز، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ حكومه‌تی عێراق هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی بۆ واژوكردن و رێككه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌.

وه‌ڕگێران و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.