له چوارچێوه‌ی دانوستانه‌كانی ئێستادا، لێكتێگه‌یشتنی باش سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی نه‌وت له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدرال و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی عێراق گوتی: دانوستانه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرال، به ئاراسته‌یه‌كی باش ده‌ڕوات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا، چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ ناكۆكییه‌كانی نێوانیان سه‌باره‌ت به به‌رهه‌هێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم بدۆزنه‌وه.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق، راشیگه‌یاند كه پێشنیازی كردووه، كۆمپانیه‌كی تایبه‌ت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێندرێت كه له رووی هونه‌ری و كارگێڕییه‌وه ببسترێته‌وه به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدرال ئه‌وه‌یش له پێناو گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی له‌نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدرال و هه‌رێم و گوتی: له چوارچێوه‌ی دانوستانه‌كانی ئێستادا، لێكتێگه‌یشتنی باش سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی نه‌وت له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدرال و هه‌رێم هه‌یه.
گوتیشی: هه‌رێمی كوردستان به ئه‌رێنییه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی خاڵه ناكۆكییه‌كان ده‌دات سه‌باره‌ت به سروشتی به‌ڕێوه‌بردنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان و بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، جگه له‌وه‌یش ئاماژه‌ی ئه‌رێنیی له دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدرال و حكوومه‌تی هه‌رێم به‌دی كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.