Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 01:14

له‌جیهاندا ژماره‌ی تووشبووانی کۆرۆنا 38 ملیۆن که‌سی تێپه‌ڕاند

کوردستان TV
100%

ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ له‌ جیهان گه‌یشتووه‌ته‌، ٣٨ ملیۆن و ٤٣ هه‌زار و ٩١٦ كه‌س.

ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌ سه‌رتاسه‌ری جیھان، ٣٨ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.

به‌پێی‌ ماڵپه‌ری "Worldometer" كه‌‌ زانیارییه‌كانی پشت به‌ ئاماره‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له‌ جیهاندا، ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه‌ له‌ جیهان گه‌یشتووه‌ته‌، ٣٨ ملیۆن و ٤٣ هه‌زار و ٩١٦ كه‌س.

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ تۆماركردنی هه‌شت ملیۆن و ٣٧ هه‌زار و ٧٨٩ حاڵه‌تی تووشبوون زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی به‌و په‌تا جیهانییه‌ تۆماركردووه‌.

دوای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ئه‌و ١٠ وڵاته‌ی كه‌ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی‌ په‌تای كۆرۆنایان تیادایه‌:

''هیندستان (حه‌وت ملیۆن و ١٧٥ هه‌زار و ٨٨٠ حاڵه‌ت)، به‌ڕازیل (پێنج ملیۆن و ١٠٣ هه‌زار و ٤٠٨ حاڵه‌ت)، رووسیا (یه‌ك ملیۆن و ٣١٢ هه‌زار و ٣١٠ حاڵه‌ت)، كۆلۆمبیا (٩١٩ هه‌زار و ٨٣ حاڵه‌ت)، ئیسپانیا (٩١٨ هه‌زار و ٢٢٣ حاڵه‌ت)، ئه‌رجه‌نتین (٩٠٣ هه‌زار و ٧٣٠ حاڵه‌ت)، پێرو (٨٥١ هه‌زار و ١٧١ حاڵه‌ت)، مه‌كسیك (٨٢١ هه‌زار و ٤٥ حاڵه‌ت)، فه‌ڕه‌نسا (٧٤٣ هه‌زار و ٤٧٩ حاڵه‌ت) و كۆماری باشووری ئه‌فریقا (٦٩٣ هه‌زار و ٣٥٩ حاڵه‌ت''.(

هه‌روه‌ها له‌ توركیا ٣٣٧ هه‌زار و ١٤٧ حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ تۆماركراوه‌.

په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه‌ له‌ چین سه‌ری هه‌ڵدا، تا ئێستا به‌زیاتر له‌‌ ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.