Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:18

شارەوانی هەڵەبجە: ھاووڵاتییەکی ھەڵەبجە لە بەغدا بە رووداوی ھاتووچۆ گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%


 شاره‌وانی هه‌له‌بجه‌ رایده‌گه‌ێنێـت ھاووڵاتییەكی خەڵكی ھەڵەبجە بە رووداوێكی ھاتووچۆ لە بەغدا گیانی لەدەستدا.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ هاووڵاتی مەحموود ئەحمەد قادر، کە ساڵانێک فەرمانبەری سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە بوو، پاشان   ئاوارەی عێراق بووە لەشاری بەغدا رووداوی ئۆتۆمبێل گیانی سپارد.

ده‌شڵێت مەحموود ئەحمەد، ساڵی 1980 تا ساڵی 1991 فەرمانبەری شارەوانیمان بووە، لەبەشی خزمەتگوزاری خزمەتیکردووە دواتر ئاوارەی عێراق دەبێت لە شاری بەغدا تاساڵی 2020 پاشان  دەگەڕێتەوە شاری هەڵەبجە، بەڵام بەداخەوە دوێنێ 12/10/2020 پاش گەڕانەوەی بۆ بەغداد بەکارەساتی ئۆتۆمبێل کۆچی دوایی كرد.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.