Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 01:21

سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێکی زۆر شه‌ربه‌تدا ده‌گیرێت

کوردستان TV
100%


به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و نه‌شیاوی كۆگاكه‌ی بۆ عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شه‌ربه‌تی له‌ قوتونراودا ده‌گرن و ته‌ندروستی سلێمانیش ده‌ڵێت: شیاوی خواردنه‌وه‌ نیه‌.
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و نه‌شیاوی كۆگاكه‌ بۆ عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانی قائیمقامیه‌ته‌وه‌‌ له‌ كۆگاكانی (غه‌ریب) له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر پێنج تۆن و (16) كیلۆگرام شه‌ربه‌تی قۆخی سروشتی (خوخ الطبیعی)دا ده‌گرێت كه‌ گومانی خراپبونی لێده‌كرێت.
یه‌كێك له‌ سه‌رپێچییه‌كانی كۆگاكانی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی (غه‌ریب) گه‌رمی شوێنه‌كه‌یه‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی تیایدا عه‌مبارده‌كرێت پێش ماوه‌ی دیاریكراوی خۆی خراپ بێت، هه‌روه‌ها جێبه‌جێ نه‌كردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی له‌ شوێنه‌كه‌یدا، سه‌رپێچییه‌كی دیكه‌یه‌.
نمونه‌ی شه‌ربه‌ته‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه‌ و وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌ نه‌شیاو بۆ خواردنه‌وه‌ دراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی شه‌ربه‌ته‌كه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.
لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له‌ دایكان و باوكان ده‌كه‌ن، به‌وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌ ئاگاداری ئه‌و خواردن و خواردنه‌وان بن مناڵه‌كانیان له‌ دوكان و ماركێتی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌یكڕن و ده‌یخۆن، له‌كاتی هه‌بونی گومان له‌ڕێی (07708677777) په‌یوه‌ندی به‌ لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ بكه‌ن.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.