Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 01:22

حکوومه‌تی عێراق بۆ دابینکردنی مووچه‌ داوای له‌په‌رله‌مان کردووه‌ پڕۆژه‌ یاسای وه‌رگرتنی قه‌رز په‌سه‌ند بکات

کوردستان TV
100%

یه‌حیا عیساوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووریی و وه‌به‌رهێنان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند كه‌ وه‌ك لیژنه‌ی ئابووریی و وه‌به‌رهێنان كۆمه‌ڵێك چاره‌سه‌رییان به‌ ئامانجی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی كه‌ ئێستا به‌رۆكی عێراقی گرتووه‌، خستووه‌ته‌ڕوو.

یه‌حیا عیساوی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: پێشنیازه‌كان بریتیین له‌ كاراكردنی سه‌پاندنی باج به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی هاورده‌كراو، فرۆشتنی دراوی بیانی له‌ بانكی ناوه‌ندی، كاره‌با، ئاو و خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه‌.

یه‌حیا عیساوی باسی له‌وه‌شكرد كه‌ هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كاندا، پێشنیازكراوه‌ كه‌ كه‌رته‌كانی پیشه‌سازیی، كشتوكاڵ، گه‌شتوگوزار و وه‌به‌رهێنان چالاكتر بكرێن ئه‌وه‌یش له‌ پێناو زیادكردنی داهاتی دارایی ده‌وڵه‌ت و ته‌نها پشت به‌ نه‌وت نه‌به‌سترێت.

یه‌حیا عیساوی ئاشكراشیكرد كه‌ حكوومه‌تی عێراق داوای كردووه‌، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پڕۆژه‌ یاسای وه‌رگرتنی قه‌رز په‌سه‌ند بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت مووچه‌ی چوار مانگی داهاتووی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی پێ دابین بكات، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ته‌نها پشتی به‌ داهاتی نه‌وت به‌ستووه‌ و روونیكرده‌وه‌ كه‌ دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا، زیانی به‌ ئابووری عێراق گه‌یاندووه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.