Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 01:00

جه‌بار یاوه‌ر : گفتوگۆکانی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر سێ بابه‌تی سه‌ره‌کی ده‌بێت

شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وت
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وت.

فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند : شانده‌كه‌ لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیی و ئه‌منیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌، دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ له‌نێوان هه‌ردوولا، به‌ئامانجی به‌رده‌وامیدان به‌ گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ده‌چینه‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیی و ئه‌منیی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق (فه‌رمانده‌یی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان) كۆده‌بینه‌وه‌.

ده‌رباره‌ی ته‌وه‌ری گفتوگۆكانیش جه‌بار یاوه‌ر گوتی: گفتوگۆكان له‌سه‌ر سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی ده‌بێت، یه‌كه‌م دامه‌زراندنی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ئه‌فسه‌رانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عیراق، دووه‌م دامه‌زراندنی هێڵی هاوبه‌شی به‌رگریی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، سێیه‌م ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژبه‌ داعش، ئه‌مانه‌ هه‌مووی له‌ سنووری پارێزگاكانی كه‌ركووك، دیاله‌ و نه‌ینه‌وا ده‌بێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.