ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تشرینی یەکەم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی یٔیدارەی راپەڕین کرد و لە رێوڕەسمێکدا بەردی بناغەی پردی دەربەندی رانیە دانا و چەندین پڕۆژەی دیکەشی لە سنووری دەڤەری راپەڕین راگەیاند
دەقی گوتارەکەی:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
هه‌ڤاڵانی به‌ڕێز، ئاماده‌بووانی هێژا زۆر به‌خێربێن.
خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم كه خوا جارێكی دیكه دەرفه‌تی پێداین سه‌ردانی راپه‌ڕین بكه‌ین، ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی كه به درێژایی شۆڕشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان، به ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران شه‌هید و قوربانیان داوه، دواتریش بوو به ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین، كه به خوێنی گه‌نجانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره كوردستان رزگار كرا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت خزمه‌تێكی شایسته‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بكات.
لێره، ئه‌مڕۆ ئاماده‌بووین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ردی بناغه‌ی پردی ده‌ربه‌ندی رانیه - بنگرد دابنێین، كه پردێكی ستارتیجی ده‌بێت بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، هاوكار ده‌بێت بۆ جووتیاران بۆ ئه‌وه‌ی به‌روبوومه‌كانیان به بازاڕ بگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها ده‌بێته پردێك بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ بووژاندنەوەی كه‌رتی گه‌شتوگوزار و بازرگان‌یش.
من، سوپاسی كۆمانپای ئامانج ده‌كه‌م، زۆرتر دڵخۆشم كه كۆمپانیایه‌كی كوردستانی بتوانێت ئه‌م پرۆژه گه‌ورانه لێره دروست بكات و جێبه‌جێی بكات، ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م و هیوادارم سه‌ركه‌وتووبن له جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركه پیرۆزه.
جگه له‌م پرۆژه‌یه، ئێمه چه‌ندین پرۆژه‌ی دیكه‌شمان له خه‌یاڵدایه تاوەکو وه‌كو یه‌كه‌م هه‌نگاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره، ئه‌و پرۆژانه‌ش جێبه‌جێ بكه‌ین، كه ئه‌وانیش: جووتسایدی بازاڕی رانیه، شه‌قامی 60 مه‌تری قه‌ڵادزێ، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین و دروستكردنی سه‌نته‌ری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، هه‌روه‌ها پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌شمان هه‌بوو بۆ دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی كۆرۆنا له چوارقوڕنه، به‌ڵام به سوپاسه‌وه له‌لایه‌نێكی دیكه‌وه ته‌مویلی كراوه و ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌ین. دیاره ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و گه‌یاندنی خزمه‌ت به هاووڵاتییان، وایكردووه لایه‌نه ناحكومییه‌كان و خێرخواز و حیزبیش، بیر له‌وه بكه‌نه‌وه زیاتر خزمه‌ت به هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست بگه‌یه‌نن. ئێمه، هه‌موو هه‌نگاوێك بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان به ئه‌رێنی ده‌زانین و ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كه‌ین.
له كۆتاییدا، ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌مه‌یه: ئه‌م سه‌روه‌ت و سامانەی ئه‌م نیشتمانه له‌پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان خه‌رج بكرێت و له خزمه‌ت ئه‌وان سوودی لێوه‌ربگیرێت.
سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ین كه خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و هاونیشانیانمان له هه‌ر شوێنێك له‌م كوردستانه ئازیزه بن، بێگومان ئه‌مه ته‌نیا پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و گه‌یاندنی خزمه‌ت به‌م ده‌ڤه‌ره نابێت، پرۆژه‌كانی دیكه‌ش له دواتر دێن، به‌ڵام یه‌كه‌م قۆناغ ئه‌م پرۆژانه‌ن كه له‌سه‌ر راسپارده و پێشنیازی ئیداره‌ی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین و خۆشه‌ویستانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره پێشكه‌شكراون و، ره‌زامه‌ندیمان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژانه داوه، هیوادارم هه‌موو هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بتوانن سوودی لێ وه‌ربگرن.
من، سوپاسی خۆڕاگری هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستانه ده‌كه‌م له‌م ده‌ڤه‌ره، سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو قه‌یرانه ته‌ندروستی و داراییه‌ی تووشیان بووه، به‌ڵام خۆڕاگر بوون، به‌تایبه‌تیش ده‌مه‌وێ سوپاسی هه‌موو پزیشك و فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی ته‌ندروستی و پۆلیس و هێزه‌كانی ناوخۆ و مامۆستا به‌ڕێزه‌كان بكه‌م، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌م ناخۆشییانه، دیسان به‌رده‌وامن له جێبه‌جێكردن و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی خۆیان.
خۆشه‌ویستان... ده‌مه‌وێت دڵنیا بن كه ئه‌م حکومه‌ته ده‌یه‌وێت به باشترین شێوه خزمه‌ت به هاووڵاتییان بگه‌یه‌نێت، هیچ حكومه‌تێك نایه‌وێت كه‌مته‌رخه‌م بێت له گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به هاونیشتمانیان و هاووڵاتییانی خۆی، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه ئه‌و ماوه‌یه تووشی ئه‌و قه‌یرانانه بووین، كه به‌داخه‌وه ئازارێكی زۆریان به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یاند و زۆر سنووریشی بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه حزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌ت دروست كرد، ئه‌وانیش قه‌یرانی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و داڕمانی ئابووری جیهانی (بوون)، كه كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنیشیان له‌سه‌ر كوردستان هه‌بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه؛ نه‌هێڵێن پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانمان بووه‌ستن و به‌گوێره‌ی توانا بودجه‌ی به‌رده‌ستیش ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت له دابه‌شكردنی مووچه، بیكه‌ین، راسته خه‌ڵكی كوردستان و فه‌رمانبه‌ره خۆشه‌ویسته‌كان شایسته‌ی زۆر له‌وه زیاترن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پێی ده‌كرێت، ئێستا ئه‌وه‌یه: ئێمه هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانی خۆمان ته‌رخانكردووه بۆ دابه‌شكردنی مووچه به‌و شێوه‌یه‌ی له توانای حكومه‌تدا بێت، ئه‌م قه‌یرانانه ده‌ستكردنی حكومه‌ت نین، به‌ڵام هیمه‌ت و خۆڕاگری و ماندووبوون و به‌یه‌كه‌وه‌كاركردنی هاووڵاتییان و حكومه‌ت، ده‌توانن و دڵنیام كه ئێمه له‌و قه‌یرانه ناخۆشخانه رزگار بكه‌ن و به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی گه‌شتر و رووناكرت هه‌نگاو بنێین.
جارێكی دیكه ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌م كه به‌شدارن له جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه، دڵنیاش بن ئه‌م پرۆژانه به‌رده‌وام ده‌بن، ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه‌ش بده‌م كه له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا له هه‌موو شار و شارۆچكه‌كان له هه‌ندێك شوێن ده‌ستیان پێكردووه و له هه‌ندێك شوێنیش به‌رنامه‌مان هه‌یه بۆ پرۆژه‌ی زیاتر.
به‌رنامه‌مان هه‌یه بۆ دروستكردنی كارگه‌ری وه‌رگرتنی گه‌نم له هه‌رسێ پارێزگای: هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی و هه‌روه‌ها دروستكردنی شاری پیشه‌سازی خۆراكی له هه‌ڵه‌بجه، بۆ وه‌رگرتنی زیاتر له نیو ملیۆن تۆن گه‌نمی جووتیاران و هاووڵاتیانی كوردستان، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی دیكه‌شمان هه‌یه له دروستكردنی رێگه‌وبان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان، ئه‌و پێشنیازانه‌ی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی راپه‌ڕین ئاراسته‌یان كردووین، بێگومان له حكومه‌تدا به هه‌ند وه‌ریان ده‌گرین و له به‌رنامه‌كانی داهاتووی خۆماندا، به پێی توانای به‌رده‌ستی حكومه‌ت هەوڵی جێبه‌جێكردنی ئه‌وانه‌ش ده‌ده‌ین.
جارێكی دیكه ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م، سه‌ركه‌وتوو بن و هیوادارم ته‌ندروستی خۆتان و كه‌سوكاریشتان بپارێزن.
زۆر سوپاستان ده‌كه‌م.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.