Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 01:15

به‌مزووانه‌ کۆبوونه‌ویه‌ک بۆ تاوتوێکردنی ره‌شنووسی کۆتایی سه‌باره‌ت به‌ مادده‌ی 140ی ده‌ستوور ساز ده‌کرێت

کوردستان TV
100%

یونادم كه‌ننا ،ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند خاڵی یه‌كه‌می ناكۆكییه‌كانی نێو ده‌ستوور له‌سه‌ر مادده‌ی 140ه‌.

یونادم كه‌ننا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: له‌ خاڵه‌ ناكۆكییه‌ گرنگه‌كانی دیكه‌ی نێو ده‌ستوور په‌یوه‌سته‌ به‌ پێكهێنانی حكوومه‌ت، ئایا حكوومه‌ت له‌لایه‌ن فراكسیۆنی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن یان گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی نێو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێكبهێندرێت.

یونادم كه‌ننا ئاشكراشیكرد كه‌ له‌ خاڵه‌ ناكۆكییه‌كانی دیكه‌ی نێو ده‌ستوور په‌یوه‌سته‌ به‌ ماف و ئازادییه‌كان و روونی كرده‌وه‌ كه‌ 23 مادده‌ی نێو ده‌ستوور تایبه‌تن به‌ مافه‌كان و 10 مادده‌ی دیكه‌یش تایبه‌تن به‌ ئازادییه‌كان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا، مادده‌ی 140ی ده‌ستوور یه‌كێك له‌و ماددانه‌ی نێو ده‌ستووره‌ كه‌ بووه‌ته‌ خاڵی سه‌ره‌كی ناكۆكیی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و گوتی: به‌م زووانه‌ كۆبوونه‌ویه‌ك له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و مه‌رجه‌عه‌كانی سیاسیی كورد و لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور بۆ تاوتوێكردنی ره‌شنووسی كۆتایی سه‌باره‌ت به‌ مادده‌ی 140ی ده‌ستوور ساز ده‌كرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.