وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی هه‌واڵگرییدا، یه‌كێك له یاریده‌ده‌رانی سه‌ركرده‌ی پێشووی رێكخراوی ئه‌لقاعیده له عێراق، ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی له به‌غدای پایته‌خت ده‌ستگیركراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هێزه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵگریی سه‌ربه پۆلیسی فیدرال له وه‌زاره‌تی ناوخۆ له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، یه‌كێك له یاریده‌ده‌رانی ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی-یان له ناوچه‌ی ریفاق باشووری رۆژئاوای به‌غدا ده‌ستگیركراووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه ئه‌و تیرۆریسته دوای چاودێریكردنی كه له پارێزگای دیاله‌وه رووی له به‌غدا كردبوو له ناوچه‌ی ریفاق باشووری رۆژئاوای به‌غدا ده‌ستگیركراوه كه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش داواكراوه.
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو، تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه‌كه له‌به‌ناو هێزه‌كانی تیرۆركردن سه‌ربه ویلایه‌تی دیاله كه‌رتی هیبهیب كاری كردووه و له میانی لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كاندا، دانی به‌وه‌داناوه كه ئه‌ندامی رێكخراوی داعشه و به‌شداریی له چه‌ندین كرده‌ی تیرۆریستی دژبه هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتییان كردووه.
شایانی باسه ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی، سه‌ركرده‌ی پێشووی رێكخراوی تیرۆریستیی ئه‌لقاعیده له عێراق، له حه‌وتی حوزه‌یرانی 2006دا له ئاكامی هێرشێكی ئاسمانیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، كوژرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.