Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 00:58

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ میرى کوێت کۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%


سه‌رله‌به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13/10/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆشكى ئه‌لبه‌يان له‌ كوێت، له‌گه‌ڵ شێخ نه‌واف ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لسوباح، ميرى كوێت كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  نێچيرڤان بارزانى، دووباره‌ به‌ ناوى گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ مير و گه‌ل و حكوومه‌تى كوێت كرد و هاوخه‌مى و هاوسۆزيى خۆى و گه‌لى كوردستانى بۆ له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو ميرى پێشووى كوێت ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ ميرى تازه‌‌ كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆى و پێشكه‌وتنى بۆ كوێت خواست، لاى خۆيه‌وه‌  ميرى كوێتيش سوپاسى هاوسۆزى و سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كوێتيان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له‌ په‌ره‌پێدانيان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌.  نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى پشتگيرى و هاوكارييه مرۆييه‌كانى كوێتى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد به‌تايبه‌تيش يارمه‌تييه‌كانى بۆ ئاواره‌كانى سووريا‌ و په‌نابه‌رانى عێراق له‌ هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها سوپاسى رۆڵ و كار و چالاكييه‌كانى كونسولخانه‌ى گشتيى كوێتى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ شاندێكى ياوه‌رى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.