وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند كه هه‌فته‌ی داهاتوو، كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به ئامانجی ئاماده‌كردنی پلانێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی لێكه‌وته‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌سه‌ر كه‌رتی ئابووری و ته‌ندروستی ساز ده‌كه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌بد زه‌هره هینداوی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاشكرایكردووه كه ئه‌و كۆنگره‌یه له 21ی ئه‌م مانگه به پاڵپشتی پڕۆگرامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌غدا ساز ده‌كرێت و له میانیدا پلانێك به ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی لێكه‌وته‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌ر كه‌رتی ئابووری و ته‌ندروستیی ئاماده ده‌كرێت.
باسی له‌وه‌شكرد كه خالید به‌تال نه‌جم، وه‌زیری پلاندانانی عێراق، و ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی كه‌رتی تایبه‌ت و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌شداری له كۆنگره‌كه‌د ده‌كه‌ن و گوتی: ئه‌و كۆنگره‌یه ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و له میانیدا زنجیره‌یه‌ك پانێڵ و دانیشتن به ئامانجی هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشی ئێستا و ئاماده‌كردنی پلانێك به ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی لێكه‌وته‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌ر كه‌رتی ئابووری و ته‌ندروستیی، ساز ده‌كرێن.
شایانی باسه به‌پێی دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا 405 هه‌زار و 437 كه‌س له عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون و له‌و ژماره‌یه‌ش نۆ هه‌زار و 912 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 340 هه‌زار و 50ی دیكه‌یش چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.