فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوبه‌ش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، كه ده‌ست ده‌كه‌ن به‌كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی ئه‌منی له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا .
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێك ،فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌می لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی و كاری ئه‌منی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ئه‌نجامداوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێككه‌وتن كراوه به كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێرو پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ئه‌منی و سه‌ربازی هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵسه‌گاندنی ئالنگارییه ئه‌منییه‌كان ،به‌پێی كه‌رتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و میحوه‌ره‌كان ،هه‌روه‌ها ئاماده‌كردنی نه‌خشه رێگایه‌ك بۆ كاركردن.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه كه ده‌ست ده‌كرێت به كاركردن له بواری ئه‌منی و سه‌ربازی له كه‌رتی دیاله، دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی ئه‌منی ، رێككه‌وتن له‌سه‌ر كاركردنی كاری بازگه‌كان و خاڵه په‌یوه‌ندییه‌كانی هاوبه‌ش ، دانانی پلان بۆ جێبه‌جێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی و ئه‌منی هاوبه‌ش له‌دژی تیرۆریستان.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.