كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له قه‌زای سێمێل به‌هۆی كێشه‌یه‌كی خوێنداری، گه‌نجێك كوژرا.
په‌روه‌ر مه‌حه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: به‌هۆی كێشه‌ی خوێندرای نێوان دوو خێزان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه چالاكوانێك به‌ناوی "ب،م،ق" ته‌مه‌ن 32 ساڵان كوژرا.
راشیگه‌یاند: پاش ڕووداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی پۆلیس و به‌ڵگه‌و تاوان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ڕووداوه‌كه كرده‌وه.
گوتیشی: ناسنامه‌ى بكوژه‌كه بۆ پۆلیس ئاشكرا بووه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن دادگاوه بۆ ده‌رچووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.