دوای ئەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی سەربازی و ئەمنی وەزارەتی پێشمەرگە سێهەمین کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی ئۆپهراسیۆنە هاوبەشەکانی حکومەتی عێراق و وەزارەتی بەرگری بە چاودێری هێزەکانی هاوپەیمان لەشاری بەغدا ئەنجام دا، فەریق جەمال ئیمینکی سەرۆک ئەرکانی هێزی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان تیڤی رایگەیاند: سێهەمین کۆبوونەوەی نێوان هێزی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری چەندین رێکكەوتنی لێکەوەتەوە کە بریتی بوون لە:
پێکهێنانی دوو سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان هەولێر و بەغدا کە کۆتایی ئەم مانگەدا دەست بەکار دهبن.
دواتر لیژنەیهکی هاوبەش پێکهێنرا لەنێوان هێزی پێشمەرگە و وەزەراتی بەرگری بۆ دیالە و میحوەرەکانی یەک و دووی خانەقین کە بریار وایە ئەم لیژنە هاوبەشە سەردانێک ئەنجام بدات و پێشنیارەکانی بۆ پاراستنی ئەمنیەتی ئەم ناوچانە بخاتە روو.
بڕیاریش وایە ئەم کۆبوونەوانە بەردەوامیان هەبێت و چەندین لیژنەی هاوبەش لە ناوچەکانی تر دروست بکرێت بۆ ئاڵوگۆری زانیاری ئەمنی و رێگەگرتن لە جموجۆڵەکای تیرۆستانی داعش و پێکەوە بە هاوبەشی پاراستنی ئەو ناوچانەی کە مەترسی گروپە تیرۆرستیەکانیان لەسەرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.