ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13/10/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى كه‌سايه‌تيى ديارى ناوچه‌ى شه‌نگال، خوالێخۆشبوو عوسمان مه‌حموود شه‌نگالى، باوكى د. نوورى عوسمان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزيان، سه‌ره‌خۆشى له خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پرسه و سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕينى هاوخه‌مى و هاوسۆزیی خۆیان، ئاماژه‌ی به ڕۆڵ و خه‌باتی خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌یان کرد و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى، سه‌بوورى و ئارامييش به خۆیان و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه د. نوورى عوسمان، سوپاس و پێزانينى خۆيان بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌ميى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، دووپات كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.