Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 18:23

سلێمانی.. سێ تۆمەتبار بەبڕێک ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکران

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: لەدو ھەڵمەتی جیاجیادا، ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سێ تۆمەتباریان بەبڕێک مادەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکرد.

لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان و بنکەی پۆلیسی ھەواری شارەوە تۆمەتبارێک بەناوی (ھ، م) بەبڕێک مادەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکرا.

تۆمەتبارەکە دانیشتوی قەزای سەیدسادقەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ١٤ی ماددە ھۆشبەرەکان ڕاگیراوە.

لەلایەکی دیکەوەو لەھەڵمەتێکی دیکەدا مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی دو تۆمەتباریان بەبڕێک مادەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکرد.

لەئێستادا ھەردو تۆمەتبار (ش،أ) و (س، م) کە دانیشتوی شاری سلێمانین بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ١٤ی ماددە ھۆشبەرەکان ڕاگیراون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.