Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 18:33

بۆ یەکەم جار لە پارێزگای ھەڵەبجە ئامێری Hb Electrophoresis بۆ ده‌ستنیشانکردنی نەخۆشانی سالاسیمیا خرایه‌ خزمه‌تی هاووڵاتیان

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجه‌ ڕایگه‌یاند: ئامێری( Hb Electrophoresis ) بەتازەترین سیستەمی جیھانی کە سیستەمی ( capillary ) یە وە لە کۆمپانیای (Sebia) ی فەڕەنسیە بۆ دەستنیشان کردنی ڕێژەی سالاسیما بۆ نەخۆشانی سالاسیمیا و ئەوانەی ده‌چنە ژیانی هاوسەرگیری خرایه‌ خزمه‌تی هاووڵاتیان.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: لەمەودوا ئەو هاوسەرانەی سەردان ده‌كەن بۆ پشكنینی پێش هاوسەرگیری پشكنینی سەلاسیمیاشیان بۆ ده‌كرێت.

ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌روه‌ها داوا ھاوشاریان ده‌كات كه‌ دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەی فێركاری گشتی هەڵەبجە بکەن بەمەبەستی ئەجامدانی پشکنین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.