Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 20:26

تره‌مپ: زاواکه‌ی بایدن ده‌یه‌وێ سوودی دارایی له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا وه‌ربگرێت

کوردستان TV
100%

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گوتی: زاواكه‌ی جۆبایدن هه‌وڵده‌دات سوودی دارایی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ وه‌ربگرێت.

تره‌مپ له‌ وتارێكیدا له‌ ویلایه‌تی بنسلڤانیا گوتی: له‌م هه‌فته‌یه‌دا زانیومانه‌ كه‌ كه‌سێكی خانه‌واده‌ی جۆبایدن سامانه‌كه‌ی به‌هۆی بایدنه‌وه‌ زیاد ده‌كات و سوود له‌ په‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای چینی وه‌رده‌گرێت .

له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی پۆلیتیكۆ بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌وارد كرین،هاوسه‌ری ئاشلی كچی جۆبایدن وه‌ك راوێژكار بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ له‌باره‌گای هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی جۆ بایدن ده‌ست به‌كاربووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.