Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 20:29

تەندروستی سلێمانی: 7 توشبووی دیکه‌ی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی گیان لەدەستدانی حەوت تووشبووی دیكه‌ی کۆرۆنای له‌سنوری پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند. 

د. یاد نەقشبەندی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی نوێترین ئاماری توشبووان و مردوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە 


گوته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی رایده‌گه‌ێنێت 35  توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون. 

ده‌شڵێت تائێستا 207 توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و 179 کەسیش لەژێر ئۆکسجیندایە.
 
ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ 2 توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە و حەوت توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

 گوته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ کۆی ئەو نەخۆشانەی تا ئێستا پلازمایان وەرگرتووە لە شاری سلێمانی وەک چارەسەر هەزارو 100 نەخۆشە

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.