بەمەبەستی روونكردنەوە لەسەر مووچەو چۆنیەتی رێككەوتنیان لەگەڵ بەغدا، لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، و د.ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ كاروباری حكومەت و پەرلەمان، كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەسەر مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێم و دانوستانەكان لەگەڵ بەغدا كرا، لەمبارەیەوە وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم زانیاری و روونكردنەوەی پێویستی دایە لیژنەكە .
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ لەسەر دۆخی هەرێم و قوڕسایی باری دارایی هاوڵاتیان كرا، و وەزیری دارایی بە لیژنەكەی راگەیاند؛ ئەو سێ مووچەیەی لە كابینەی هەشتەم مابووەوە، كابینەی نۆیەم داویەتی، وەك ئەرك و بەرپرسیارێتی بەرامبەر بەهاوڵاتیان. وەزیری دارایی ئەوەشی بە لیژنەكە راگەیاند؛ پێویستە لەگەڵ میكانیزمی دابەشكردنی مووچەو بڕی ناردن و رێسای دابەشكردنی مووچە لەلایەن حكومەتی ئیتیحادیەوە، خۆیان بگونجێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.