كۆبوونهوهی لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەكان وپیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی كوردستان بڵاوی كردهوه كه بەمەبەستی تاوتوێكردنی چۆنیەتی بەتایبەتكردنی كارەبای نیشتمانی و سوودەكانی و جێبەجێكردنی پێوەری زیرەك بهرێوهچوو
لهراگهیاندراوێكی لێژنهكهدا هاتووه كه لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چۆنیەتی گۆڕینی سیستەمی كارەبا لە كەرتی گشتیەوە بۆ كەرتی تایبەت كرا.
راشیدهگهیهنن كه لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆكردن بوو لەسەر سوودی گۆڕینی ئەم سیستەمە، كە دەبێتە هۆی زیادكردنی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا، و نەهێشتنی ونبوونی كارەبا كە رێژەكەی دەگاتە (44%)، و زیادكردنی داهات، بەشێوەیەک کە نرخی كارەبا لەسەر هاوڵاتیان زیاد نەكرێت.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا لیژنەكە بڕیاریدا، هەفتەی داهاتوو میوانداری وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم بكات، بەمەبەستی پێدانی زانیاری و بەرچاوڕوونی بە لیژنەكە لەسەر گۆڕینی ئەم كەرتە لە گشتیەوە بۆ تایبەت.
دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.