راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری هه‌ڵبژاردنه‌كان، هۆشداری دا ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌كه به‌م شێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، له‌وانه‌یه نه‌توانن تا 10 ساڵی دیكه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ن.
حوسێن هینداوی، راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری هه‌ڵبژاردنه‌كان، هۆشداری دا له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌كه به‌م شێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، له‌وانه‌یه نه‌توانن تا 10 ساڵی دیكه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ن، هه‌وره‌ها هێزه سیاسییه‌كان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له واده‌ی دیاریكراودا په‌كبخه‌ن.
حوسێن هینداوی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ په‌سه‌ندنه‌كردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان گوتی: ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌كه به‌م شێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، له‌وانه‌یه نه‌توانین تا 10 ساڵی دیكه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته په‌كبخه‌ن و له‌ئێستادا، ناكۆكیی و ململانێ له‌سه‌ر كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه.
له‌ئێستادا گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كانه كه له ساڵی رابردووه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه و به‌هۆی ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌یاساكه به تایبه‌تیش فره‌بازنه‌یی، تا ئێستا په‌سه‌ند نه‌كراوه.
پێشتر سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی رۆژی شه‌شی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتووی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته دیاری كرد و به‌لێنی ئه‌وه‌ی دا كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نیوده‌وڵه‌تییدا به‌ڕێوه‌بچێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.