لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه ئەو تۆمەتبارەی 2 ماركێتی بڕیبوو كه‌بڕی 10 ملیۆن و 350 هەزاری دزیبوو، دەستگیر كرا
پۆلیسی هه‌ولێر رایدهگهێنێت بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نووسینگەكانی باكوور و رۆژئاوا، پاش ئاگاداركردنەوەیان لە بڕینی دوو ماركێت، یەكێكیان لە گەڕەكی دۆلاراوە و ئەوەی تریش لە گەڕەكی سەربەستی 32ی پارك، كە هەڵسابوو بە دزینی بڕی 8 ملیۆن و 150 هەزار دینار و دزینی كارتی مۆبایل بە بڕی 2 ملیۆن دینار و هەروەها بردنی كۆمەڵێك كەلوپەلی ماركێتەكان بە بڕی 200 هەزار دینار، هه‌روه‌ها پۆلیس راشیدهگهێنێت لە هەمان كاتیش‌دا جامی دوو ئۆتۆمبێلی شكاندبوو، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوەیان پێكهێنا و لە ماوەی 2 كاتژمێردا كەسێكیان بە ناوی (ك.ح.س) بە تۆمەتی بڕینی ماركێتەكان، دەستگیر كرد.
پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه كه تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا و بەپێی ماددەكانی (443) و (444) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و رادەستی دادگا كرا.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ- شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.