د. جه‌واد حه‌مه‌د ئه‌لجبوری، چاودێری سیاسی و مامۆستای زنكۆ تایبه‌ت بۆ كوردستان تی ڤی ،گوتی: هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه خاوه‌ن پێگه‌و سه‌روه‌ری خۆی بووه‌و به‌ش به‌حاڵی خۆم شانازی به برایانم له كوردستان ده‌كه‌م ،بیرمان نه‌چێت كاتی ئاواره بوونی عێراقییه‌كان بێجگه له كورد كه‌س باوه‌شی بۆ نه‌كردینه‌وه ، بۆیه ده‌بێت له مێژووی مرڤایه‌تی دا به شانازی و سه‌روه‌رییه‌ركی مه‌زن تۆمار بكرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و چاودێره سیاسییه ده‌ڵێت: من ده‌مه‌وێت له‌م ڕاپۆرته‌ی كوردستان تی ڤی دا شیكارییه‌كی دروست بۆ ئێستای عێڕاق و ڕابردوو و داهاتوو بكه‌م كه به‌م شێوه‌یه ..
- ئێستا كه عێراق له قه‌یرانێكی ئابووری گه‌وره‌دایه ، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقی قه‌یرانه‌كان به‌مشێوه‌یه نه‌بوونه، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی ئه‌و شكستانه‌یه كه حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی دوای داگیركاری هاتۆته كایه‌وه ، له‌مه‌شدا زۆرێك له‌و هۆكاره بابه‌تیانه شی ده‌كرێته‌وه كه‌گرنگتریان ئه‌مانه‌ن ..
١- پشت به‌ستن به ئابووری داهات ، كه بوودجه‌ی ده‌وڵه‌ت زیاتر له ٨٥ ٪ له‌سه‌ر داهاتی نه‌وته ، لێره‌دا ئابووری له حاڵه‌تێكی هه‌ڵشكان و داشكاندا خۆی ده‌بینێته‌وه كه پشت به‌ستن به ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و نرخی نه‌وت ئه‌مه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه .
٢- نا درووستی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی پاڵپشتی له ئابووری ، ئه‌مه‌ش به نه‌رێنی له‌سه‌ر ڕه‌وشی پیشه‌سازی وكشتووكاڵی ده‌شكێته‌وه وهه‌ڵوه‌سته ده‌كات .
٣- ڕه‌وشی ئاسایش دوای ٢٠٠٣ و تا ئێستا و به‌تایبه‌ت داگیركاری و دواتر هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ شاره‌كان ئه‌مه‌ش شێوازێكی نه‌رێنی ده‌خاته سه‌ر كاری وه‌به‌رهه‌مهێنان ، هه‌روه‌ها نه‌بوونی هزرێكی دیاركراو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵات به تایبه‌تمه‌ندی یاساكانی به‌رهه‌م هێنانه‌وه .
٤- پشت به‌ستنی تاك له‌سه‌ر كه‌رتی گشتی و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له كه‌رتی تایبه‌ت و نه‌بوونی هه‌ل و ده‌رفه‌تی كار.
٥- گه‌نده‌لی دارایی و ئیداری كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو زۆربه‌ی فه‌رمانگا و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی گرتۆته‌وه ، وێڕای زۆرێك له هۆكاری دیكه‌دا .
هه‌روه‌ها د. جه‌واد حه‌مه‌د ئه‌لجبوری ده‌ڵێت: به‌ڵێ ڕاسته وڵات له قه‌یرانێكی ڕاسته‌قینه‌دایه ، گرنگترین چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌م پرسانه بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و چالاكردنی كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی وكشتووكاڵییه ،وێڕای پێشخستنی داهات كه‌ی، ئابووری وڵاتیش پێش ده‌خات .
ده‌شڵێت: هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كازمی وه‌ك سه‌رۆك حكومه‌ت له‌و ماوه‌یه كه‌مه‌دا له‌ئێستادا ده‌ستكراوه به هه‌نگاو نان بۆ پێشخستن و به سیسته‌مكردنی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی عێڕاقی و وێڕای گوێگرتن له داخوازیی خۆنیشانده‌ران ، ده‌ستنیشانكردنی كاتی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ، ده‌ستكردن به ئاماده‌كاریی ، كۆنتڕۆڵكردنی خاڵه گومرگییه‌كان و زۆر گۆڕانكاری كه له ده‌زگا گرینگه‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕوویانداوه . ئه‌م هه‌موو كارانه چاو ڕوونیه‌كی ئه‌رێنیه و شایانی ئاماژه‌پێكردنیشه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یان بۆ درووستبووه كه ئاسته‌نگ بوونی هه‌یه ، به‌ڵام به بۆچوونی خۆم له‌گه‌ڵ ئاماده‌كاری بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و له‌ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تی، زۆرێك له‌و قه‌یرانانه ده‌رباز ده‌بێ.
جواد حه‌مه‌د ئه‌لجبوری له‌كۆتاییشدا گوتی: كازمی په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و وهه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌یه ، هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وه ده‌دات عێراق بگه‌ڕێته‌وه سه‌نگ و قورسایی و ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی له نێوان وڵاتاندا ، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كی باش و هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی گه‌ل و نوێنه‌رانی كوتله‌كاندا هه‌یه .
ڕاپۆرت/ فه‌رمان عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.