Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 22:30

ڕوونکردنەوەیەک له‌نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری هه‌ولێره‌وه‌

کوردستان TV
100%


نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری هه‌ولێر هه‌واڵی ژماره‌یه‌ك په‌یج و ئه‌كاونت له‌باره‌ی نه‌مانی ئۆكسجین له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌



نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری هه‌ولێر هه‌واله‌كه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ رایده‌گه‌ێنێت كه‌لە بنەڕەتدا هاوەڵێکی نەخۆش لە بەشی چاودێری چڕ ئەو قسانەی بڵاو کردۆتەوە کە بەنەزانینی خۆی پێی وابووە ئۆکسجین نەماوە دوای ئەوەی نەخۆشەکەیان (SPO2) ی دابەزیوە 

راشیگه‌یاندووه‌كه‌لێرەوە هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە  کە بە هیچ شێوەیەک کێشەی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەكه‌ماندا نیە.

ده‌شڵێت لە ئێستادا ئێمە (٣) سەرچاوەی ئۆکسجینمان هەیە (ئۆکسجینی شل) (کارگەی ئۆکسجین) ( بوتڵی ئۆکسجین) بۆیە پێویست ناکات هیچ کەس خەمی نەمانی ئۆکسجینی بێت. 

له‌كۆتایدا نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ تکایە هەموو لایەک لە ئاستی بەرپرسیاریەتی بن هەواڵی ناڕاست بڵاومەکەنەوە خەلک تووشی دوو دڵی و دڵە ڕاوکێ مەکەن با هەموومان لە خەمی نەخۆش بین نەک  بۆ چەند لایک و کۆمێنێک خەلکی تووشی دوو دڵی و دڵە ڕاوکێ بکەن .

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.