باڵیۆزی بەریتانیا پشتگیریی خۆی بۆ ڕێککەوتنامەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال دەربڕی وەک بنەمایەک بۆ سەقامگیریی و ئاوەدانکردنەوەی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/10/14 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیفن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاووتوێ کرا.
ههروهها جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور كرایهوه.
ههروهها باڵیۆزی بەریتانیا پشتگیریی خۆی بۆ ڕێککەوتنامەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال دەربڕی وەک بنەمایەک بۆ سەقامگیریی و ئاوەدانکردنەوەی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
لهلایهن خۆیهوه سەرۆکی حکومەت ، تیشکی خستە سەر بەردەوامیی پرۆسەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاراستەی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.