سەرجاوەیەکی تایبه‌ت لە کۆبوونەوەی لێژنه‌ی باڵای رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرونا بە ماڵپه‌ری کوردستان تیڤی راگەیاند لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو زیاتر لە پێنج سەد مامۆستا لە ناوەندەکانی خویندن تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه وژماره‌یه‌کی زیاتریش لە قوتابیان تووشی ئه‌م په‌تایه بوونه
سه‌رچاوه‌كه وتیشی لە راپۆرتی وەزارەتی پەرەوەردە کە بۆ ئامادەبووانی لێژنەی باڵای روبەربونەوەی کورۆنا خستەیە ڕوو باسی مەترسیەکانی بەردەوامی پرۆسه‌ی خویندنی کرد چونکە رۆژ لە دوای رۆژ رێژه‌ی توشبوونی مامۆستایان و قوتابیان زیاتر دەبێت.
راشیگه‌یاند كه وا قوتابیانیش هۆکاریک دەبن بۆ گواستنەوەی کۆرۆنا لە ماڵەوە بۆ قوتابخانە لە قوتابخانەش بۆ ماڵەوە " بۆیە بریاریکی یەکلاکەرهوە لە پرۆسەی خویندن دەدرێت
سه‌رچاوه‌كه وتیشی تا 1 ی 11 ی 2020 هه‌لسه‌نگاندن بۆ ره‌وشی ته‌ندروستی ده‌كرێت له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندندا له‌ئه‌گه‌ر به‌رز بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبووانی قوتابیان و مامۆستایان ئه‌وا ده‌وام كردن له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندندا له‌كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی لێژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بریاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌درێت
كۆسره‌ت ئازاد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.