Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 10:00

کۆمەک و هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام ده‌بێت

کوردستان TV
100%


ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایده‌گه‌یه‌نێت كه ‌، كۆمەك و هاوكاریەكانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە و ڤایرۆرسی كۆرۆنا كاریگەری نەكردۆتە سەر پەكخستنی ئەو هاوكارییانە.

فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەی پێشمەرگە له‌ لێدوانێكی تایبەت بۆ سەنتەری میدیای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی رایگەیاند: لەگەڵ ئەو گۆڕانكارانەی لە خشتەی كاری هاوپەیمانان بەهۆی ڤایرۆرسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان هاتەئاراوە، به‌ڵام بەشێكی زۆر لە چالاكیەكانیان بەردەوامە، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە هاوكاری ماددی و خۆراك و سوتەمەنیەوە هەیە .
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ هاوكارییەكانی تایبەت بە كۆمەكی چەك و تەقەمەنی هاوپەیمانان بە هەمان شێوە بۆ پێشمەرگە بەردەوامییان هەیە، لەوانە دابینكردنی پێویستیەكانی هەردوو لیوای چواردە و شازدەی وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئەوەی تاكو ئێستا ئاسایی نەبۆتەوە پرسی مەشق و راهێنانەكانی هاوپەیمانانە بە هێزەكانی پێشمەرگە، هەروەها دەستپێنەكردنەوەی كۆبونەوەكانی هاوپەیمانانە كە پێشتر دووهەفتە جارێك لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامدەدرا.

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.