وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی به‌ناو "دادوه‌ریی خوێن"ی سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له پارێزگای كه‌ركووك راگه‌یاند.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هێزه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵگریی به هاوكاری هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركووك له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، به‌ناو "دادوه‌ریی خوێن" له ویلایه‌تی نه‌ینه‌وا سه‌ربه داعش ناسراو به ئه‌بو به‌كر-یان ده‌ستگیركردووه كه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش داواكراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه تیرۆریسته‌كه دوای چاودێریكردنی بۆ زیاتر له مانگێك كه له پارێزگای نه‌ینه‌وا رووی له كه‌ركووك كردبوو، ده‌ستگیركراوه.
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو، تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه‌كه له میانی لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كاندا، دانی به‌وه‌داناوه كه ئه‌ندامی رێكخراوی داعشه و به‌شداریی له چه‌ندین كرده‌ی تیرۆریستی دژبه هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتییان كردووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.