Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:26

وەزیری تەندروستی: قەدەغەی ھاتووچۆ رێگا لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ناگرێت خۆپارێزی لە قەدەغەی ھاتووچۆ گرنگترە

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ لێژنه‌ی باڵای رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرونا  كۆبووه‌وه‌، مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای تاوتوێكرد.

دوابه‌دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌‌كه‌ش د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، بڕیار لەسەر گرتنبەری ئەو رێكار و رێنماییانە دەدەن، كە لە شوێنە گشتییەكان و خوێندنگەو زانكۆكان پێویستە.

وەزیری تەندروستی رایگه‌یاند: جموجۆڵی ھاووڵاتییان لە شوێنە گشتی و فەرمانگەكان و پابەند نەبوونیان بە رێنمایی و رێكارەكانی خۆپارێزی، ئێمەی نیگەران كردووە، ھاووڵاتیانیش ماسك نابەستن.

د.سامان بەرزنجی گوتیشی: قەدەغەی ھاتووچۆ رێگا لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ناگرێت پابەندبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا لە قەدەغەی ھاتووچۆ گرنگترە.

د. سامان بەرزنجی گوتی: تائێستا ھیچ بڕیارێك بۆ راگەیاندنی قەدەغەی ھاتووچۆ نییە، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆش هیچ سوودێكی نییه‌، ده‌بێت هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بن و خۆیان بپارێزن، راشیگەیاند: راپۆرتێكمان ئامادە كردووەو كه‌ تێیدا رەوشی كۆرۆنا لە شوێنە گشتییەكان و خوێندنگەو زانكۆكان خراوەتەڕوو.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.