Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:26

لە عێراق گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا 10 هەزار کەسی تێپەڕاند

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دوایین ئاماری تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات گه‌یشته ‌413215 تووشبوو.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 2020/10/14 وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگەیاند: 3857 كه‌سی دیكه‌ تووشی کۆرۆنا بوون،3188 كه‌سی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و 51 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌، تێکڕاى تووشبووان بە کۆرۆنا لە سه‌رتاسه‌ری عێراق گه‌یشته‌ ‌413215 تووشبوو.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌ڵێت: 347396 تووشبووش چاکبوونەته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌، رێژه‌ی چاکبوونەوە واتا (84.1%)ى کۆى تووشبووان.

هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو 51 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له ‌سه‌رتاسه‌ری عێراق گه‌یشته‌ 10021 كه‌س.

tandrusti

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.