Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 00:25

هاتووچۆی هەولێر: له‌ رووداوێکی هاتووچۆدا منداڵێک گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، ڤیدیۆی ساتەوەختی ڕووداوێكی هاتووچۆی لەسەر ڕێگەی نێوان هەولێر – خەبات بڵاودەكاتەوە، به‌هۆی رووداوه‌كه‌ش منداڵێك گیانی له‌ ده‌ستدا.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە هەژماری تایبه‌تی خۆی فەیسبوك، ڤیدیۆی ساتەوەختی ڕووداوێكی هاتووچۆی بڵاوكردەوە کاتژمێر 2:30 خووله‌كی پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەکی هەولێر - خەبات لەنزیک مەفرەقی کەورگۆسک بەهۆی تیژرۆیی و هەوڵی تێپەراندن بەبێ ئەوەی شوێن و کاتەکە گونجاو بێت بۆ تێپەراندن ئوتومبیلێکی تایبەتی سالۆن خۆی کێشا بەدواوی تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی، لە ئەنجامی رووداوەکە بەداخەوە منداڵێک کە سەرنشین بوو گیانی لەدەستدا وە شوفێرو سەرنشینێکی تریش برینداربوون جگە لە زیانی ماددی زۆر کە بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت و خوودی خۆشی خەتاباربوو.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.