Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 00:29

د.بەشیر حەداد بارودۆخی ئەمنی ناوچەجێناکۆکەکانى لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی تاوتوێکرد

کوردستان TV
#7
100%

د.بەشیر حەداد لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی رێکارەکانی پەرەپێدانی ھاوکاری و ھەماھەنگی نێوان پەرلەمان و دامودەزگا ئەمنییەکانیان تاوتوێ کرد

ئه‌مرۆ چوارشەممە  دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چاوی کەوت بە قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتنانی عێراق.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە ھەریەک لە پەرلەمانتاران د.ناسر ھەرکی و رێزان شێخ دلێر تێیدا ئامادە بوون، بارودۆخی ئەمنی و سەربازی و ھەوڵەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەی تیرۆرستان لە ھەندێک ناوچەی وڵات و رێگری لە روودانی تاوانی بەرنامە بۆ دارێژراو تاوتوێ کران.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چەندین بابەت کرا کە جێگەی بایەخی ھەردوولا بوون و باسیش لە گرنگی ھەوڵەکان کرا بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی توندوتۆڵ بۆ دووبارە نەبوونەوەی ھەندێک رووداو کە بەم دواییانە لە ھەندێک ناوچە دەبینران.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەشی بە گرنگی بەردەوامی ھاوکاری سوپا و ھێزەکانی پێشمەرگە کردەوە بەمەبەستی جێگیرکردنی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچه جێناکۆکەکان، و چارەسەرکردنی کێشەی پارێزگاکان، و جەختیشی لە گرنگی پەرەپێدانی ھاوکاری و ھەماھەنگی نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و دامودەزگا ئەمنی و سەربازییەکان کردەوە بە مەبەستی جێگیرکردنی سەقامگیری لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.