Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:40

رووسیا: دووه‌مین ڤاکسینی دژ به‌ کۆرۆنا ئاماده‌یه‌

کوردستان TV
100%

ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیا، رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ دووه‌مین ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنای به‌رهه‌مهێناوه‌، بەرەوپێشچوونی دڵخۆشکەر هەیە.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی رووسیا لە رێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی رووسیا كۆبووه‌وه‌ و رایگەیاند: ناوەندی توێژینەوەی گامالی دووەم ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنای بە فەرمی تۆمارکرد، ڤاکسینی سێیەمیش بەڕێوەیە، بە ناوی "EpiVakKorona".

سەرۆکی روسیا راشیگه‌یاند: بەپێی زانیارییەکان، ڤاکسینی سێیەم لە ناوەندی چۆماکۆڤ سەر بە ئەکادیمیای زانستی رووسیا پەرەیپێدراوە و لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە.

لە 11ی ئابی رابردوودا، لە رووسیا، ناوەندی لێکۆڵینەوەی گامالەیا یەکەم ڤاکسینی دژبە کۆرۆنا تۆمار کردبوو.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.