گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەڵامی بەرپرسێکی پلە باڵای حکوومەتی عێراق دەداتەوە سەبارەت بە ئیدارەدانی داهاتووی بواری نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
به‌م دواییانه چه‌ند راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی باسیان له پێشنیازێك ده‌كرد، كه به‌رپرسێكی پله باڵای حكومه‌تی فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی ئیداره‌دانی داهاتووی بواری نه‌وت و غاز له هه‌رێمی كوردستان خستووه‌ته‌ڕوو.
ئێمه له‌كاتێكدا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌و راپۆرتانه هیچ له گرنگیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاره له‌پێشینه‌كانی له دانوستانه به‌رده‌وامه‌كان و بونیادنه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی ناگۆڕێت، هه‌وڵه‌كانمان به‌چڕی ده‌مێننه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی پراكتیكی و یاسایی له‌باره‌ی نه‌وت و غاز و ئه‌وه‌ی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و عێراق له‌خۆ ده‌گرێت.
دووباره دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، چاره‌سه‌ری له‌و شێوه‌یه پێویسته له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا بێت له پێناو دابه‌شكردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی داهاتی نه‌وت و غاز له عێراق، كه ده‌بێته هۆی دانانی به‌ردی بناغه‌یه‌كی به‌هێز بۆ شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ و له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی هاووڵاتیانی كوردستان و سه‌رانسه‌ری عێراقدا ده‌بێت.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
14ی تشیرینی یه‌كه‌م (ئوكتۆبه‌ر)ی 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.