Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 20:36

باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ عێراق پشتگیریى وڵاته‌که‌ى بۆ به‌ره‌وپێشچوونى گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی

کوردستان TV
#7
100%

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14/10/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ستیفن هیكى، باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، دۆخى عێراق به‌گشتى و سه‌ختیى دۆخى ئابوورى به‌تایبه‌تى و چۆنیه‌تیى تێپه‌ڕاندنى، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و ئه‌ركى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشیان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا خواستى به‌رده‌وامیى هاوکاری و هاوبه‌شیى نێوانیان و بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئابووریدا دووپات كرده‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانى گوتی‌ به‌ریتانیا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌توانن بۆ سه‌قامگیرى و بنیاتنانى دامه‌زراوه‌كان، هاوكاریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.

به‌ڕێز باڵیۆزى به‌ریتانیا خۆشحاڵیى خۆى و پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌نگاوه‌كان و به‌ره‌وپێشچوونى گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان ده‌ربڕى و هیواى خواست هه‌ردوولا بۆ ته‌واوى كێشه‌كانیان بگه‌نه‌ چاره‌سه‌ری، نێچیرڤان بارزانیش چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ته‌واوى كێشه‌كانى ناوخۆى عێراقى به‌ كلیلكى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات له‌ قه‌ڵه‌م دا.

دوایین پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڤید_19 و لێكه‌وته‌كانى و چۆنیه‌تیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و چه‌ند پرسێكى مایه‌ى به‌یاخى‌ هه‌ردوولا، به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.