به‌پێی خشته‌ی بڵاو كراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 15 ی 10 ی 2020 مووچه‌ی مانگی 9 ی ئه‌مساڵی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت
بەپێى خشتەکە سبه‌ی هه‌ینی 16 ی 10 ی 2020 مووچه‌ی هەریەکە لە دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەی 80 و 70، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن، لیوای نەوت و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابه‌شده‌كرێت
بۆ رۆژی شه‌ممه هه‌ریه‌كه له وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئەنجوومەنی ئاسایش، دەزگای گشتیی ئاسایش و وەزارەتی پەروەردە مووچە وەردەگرن.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش 18 ی 10 ی 2020 وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستیی تایبەت، ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێریی دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مووچە وەردەگرن.
رۆژی دووشه‌ممه 19 ی 10 ی 2020 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران مووچه وه‌رده‌گرن
رۆژی سێشه‌ممه‌ش 20 ی 10 ی 2020 مووچه‌ی خانەنشینی پێشمەرگە دابه‌شده‌كرێت
چوارشه‌ممه‌ش 21 ی 10 ی 2020 خانه‌نشینی شارستانی مووچه وه‌رده‌گرن
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.