بەمەبەستی ئامادەكردنی یاداشتێك بۆ لایەنه پەیوەندیدارەکان و سەردانیكردنی بەغدا،و تاووتوێكردنی سەردانە مه‌یدانییه‌كانی لیژنه‌كه بۆ بەرێوه‌بەرایەتییه گشتییه‌كانى شەهیدان لەپارێزگاكانی هەرێم كۆبوونه‌وه‌ی لیژنەی كاروباری شەهیدان وجینۆسایدو زیندانیانی سیاسی لەپەرلەمانی كوردستان و راوێژكارانی لیژنەكە به‌رێوه‌چوو
لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
گفتوگۆكرا لەسەر سەردانیكردنی لیژنەکە بۆ بەغدا، و چۆنیەتیی ئامادەكردنی یاداشتێك بۆ لایەنه پەیوەندیدارەكانى وه‌ك ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق، و لیژنەی شەهیدانی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، و جێگری سەرۆكی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، و دەزگای شەهیدان، و دەزگای زیندانیانی سیاسی، و وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی عێراق.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه له‌تەوەرێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا تاووتوێكردنى سەردانە مه‌یدانییه‌كانی لیژنەکەبوو، بۆ بەرێوه‌بەرایەتییه گشتییه‌كانى شەهیدان، له‌پارێزگاكانی هەرێم، هەروەها گفتوگۆ لەسەر ئەو كێشەو گرفتانە كرا، كە لەماوەی رابردوودا ئاڕاستەی لیژنەی شەهیدان كرابوون، بۆئەوەی وەكو لیژنە بتوانن بەدواداچوونیان بۆ بكەن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.