Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 02:29

ئه‌مریکا مۆڵه‌تی 24 کاتژمێری داوه‌ته‌ سوودان

کوردستان TV
100%

ئیداره‌ی ئه‌مریكا مۆڵه‌تی 24 كاتژمێری داوه‌ته‌  حكومه‌تی راگوزه‌ری سوودان، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌باره‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دا بدات .

رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ئیداره‌ی ئه‌مریكا مۆڵه‌تی 24 كاتژمێری داوه‌ته‌  حكومه‌تی راگوزه‌ری سوودان، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌باره‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دا بدات .

رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئێواره‌ی دوێنێ له‌ سه‌رچاوه‌ سودانییه‌كانه‌وه‌ گواستویه‌تییه‌وه‌ كه‌ گفتوگۆ له‌نێوان ئه‌مریكاو سوودان سه‌باره‌ت به‌ پڕۆسه‌ی ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كراوه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مه‌ خراوه‌ته‌ روو كه‌ ناوی سوودان له‌ لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ لابدرێت كه‌ هاوكاری تیرۆر ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هۆكاری ده‌سنیشانكردنی واده‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا نزیك بۆته‌وه‌.

وه‌رگێران و داشتنه‌وه‌ی / رزگار

سپۆتنیك

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.