لیژنه‌ى شاره‌وانى و گواستنەوەو گەیاندنی په‌رله‌مانی كوردستان بریاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی دا بۆ پرسی ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ر موڵكی گشتی.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی لیژنه‌ى شاره‌وانى و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار له په‌رله‌مانى كوردستان، گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ر موڵكی گشتی كرا‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ك پێكبهێندرێت به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی داتا‌و زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه‌و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت و پێشكه‌شكردنی به‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی كاركردن له‌سه‌ری.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، گفتوگۆكرا له‌سه‌ر بابه‌تی كێشه‌ی به‌ستنی پێوه‌ری ئاوی ماڵان و گرێبه‌ستی كۆمپانیاكانی زبڵ و خاشاك و چه‌ند پرسێكی تری په‌یوه‌ندیدار به‌خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.