لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه له دیوانی وه‌زاره‌ت، لیوا روكن باسل محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئیداره‌و میره پێشوازی له شاندێكی باڵای هاوپه‌یمانان كرد كه پێكهاتبوون له ، جه‌نه‌ڕاڵ فرانسیسكۆ پرینچیپێ به‌رپرسی كاروباری ستراتیجی ، كۆڵۆنێڵ دەیڤد ولیەم ، یاریدەدەری جێگری ئەی دی سی ئێس ، كۆڵۆنێڵ ماسیملیانۆ بیانچێ ، جێگری بەرپرسی بەڕێوه‌بەرایەتی هاوكاریە سەربازیەكان له هەولێر.
راشیدهگهیهنن كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیه‌كانی نێوان هاوپه‌یمانان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، هاوكات تیشكیان خسته‌سه‌ر به‌رنامه‌و پلانی داهاتووی نێوانیان بۆ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی و به‌ره‌وپێشچوونی هه‌ماهه‌نگیه‌كانی نێوانیان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.