ئهمرۆ پێنجشهممه 15 ی 10 ی 2020 ، ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەنگدان لەسەر دانانی چوار بەڕێوەبەری ناحیە لە سنوری پارێزگای هەولێر دەدات
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئهمرۆی ئەنجومەتی پاریزگای هەولێردا دانان و دەنگدان دەکرێت لەسەر دەستبەکاربوونی چوار بەڕێوەبەری ناحیە لەسنوری پارێزگای هەولێر
راشیدهگهیهنن كه ئهو چوار بهرێوهبهره بریتین لە هەریەکە لە هەڵگورد عەبدولا سەیدە بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی ئاشتی، ئاسۆ مستەفا عەبدوڵا بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی تەقتەق، شاخەوان عەبدولا محەمەد بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی سکتان، ئەبوبەر فەیسەڵ کەکەشین بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی سێگردکان.
دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.